تۆمەتبارێک دەستگیركرا كە فەرمانی گرتنی لەدادگای کەربەلا هەبووە

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە  تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنی هەبووە لەدادگای کەربەلا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی فەرمانێکی گرتن لەدادگای ئیتیحادی کەربەلاوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو  توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەئێستادا  تۆمەتبار( ع ، س ، ک) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی( 295 /1  ،  298 ) ڕاگیراوەو دوای تەواو کردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.

دڵخوازەكانتان