سلێمانی.. لەمانگێكدا 55 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە ‌

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2022) 55 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 40 یان لەڕەگەزی نێربوون و 15 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 14 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 6 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 2 حاڵەتی خۆخنكاندن و 2 حاڵەتی خنكان بەهۆی غاز و 19 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

دڵخوازەكانتان