بڕیارێكی حكومەتی عێراق نرخی هێلكەی لە هەرێمی كوردستان بەرزكردەوە

وەزیرى کشتوکاڵى عێراق بڕیاری دا بە رێگەدان بە هاوردەکردنی هێلکە لە هەرێمى کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵى بە مەبەستى رێگرى لە بەرزبوونەوەى نرخەکەى.

 وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو بڕیارە بۆ رێگرییە لە بەرزبوونەوەى نرخى هێلکە لە بازاڕەکانى ناوخۆ.

 بە کاریگەریى دابەزینى بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلار، نرخى هێلکە لە بازاڕەکانى عێراق بەرزبووەتەوە، پێشتر تەبەقێک هێلکە بە کەمتر لە 7000 دینار بوو، ئێستا گەیشتووەتە سەرووی 8500 دینار.

 بەگوێرەى راگەیێندراوەکەى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق فەرمان بە هەردوو کۆمپانیاى مابەین نەهرین و کۆمپانیاى عێراقى بۆ بەرهەمهێنانى گەنمەشامى دراوە پەلە بکەن لە بەرهەمهێنانى ئالیک بۆ کێڵگەکانى پەلەوەر و گەیاندنیان بەو کێڵگانە بە نرخى کەمتر لە بازاڕ.

 لە هەرێمى کوردستان، ساڵانە دوو ملیار و 500 هەزار هێلکە و 300 هەزار تۆن گۆشتى مریشک بەرهەم دەهێندرێت، لە کاتێکدا پێویستیى نێوخۆى هەرێمی کوردستان لە هێلکە یەک ملیار و بۆ گۆشت 100 بۆ 150 هەزار تۆنە.

ئەم بڕیارەی حكومەتی عێراقی نرخی هێلكەی لە بازارەكانی هەرێمی كوردستاندا بەرزكردوەتەوە ، وایكردووە كە خستنەڕوی هێلكە لەبازارەكانی هەرێمی كوردستان كەم بێت و نرخی چوار هێلكە ببێتە هەزاردینار

دڵخوازەكانتان