ژماره‌ى حاجیانى كوردستان بۆ سعوودیه زیاد ده‌بێت.
دەوڵەتی سعوودیه به فه‌رمى ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له به‌رده‌م حاجیانی جیهان هه‌ڵده‌گرێت، گوته‌بێژى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ڵێ، ژماره‌ى حاجیانى كوردستان بۆ سعوودیه زیاد ده‌بێت و مه‌رجى ته‌مه‌نیش هه‌ڵگیرا.
كاروان ستونى، گوته‌بێژى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان، له باره‌ى بڕیاره‌كانى وڵاتى سعوودیه تایبه‌ت به حه‌جى ئه‌مساڵ، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، حه‌ج و عومره‌ى سعوودیه به فه‌رمى ژماره‌یه‌ك بڕیارى له‌باره‌ى پرۆسه‌ى حه‌جى ئه‌مساڵ ده‌ركرد، له‌وانه لابردنى هه‌موو ئه‌و رێكارانه‌ى كه بۆ كۆرۆنا گیرابوونه به‌ر، هه‌روه‌ها مه‌رجى ته‌مه‌نیش نامێنێ، به‌مه‌ش رێژه‌ى حاجیان وه‌كو پێش سه‌رده‌مى هاتنى په‌تاى كۆرۆنای لێ دێته‌وه و، ژماره‌ى حاجیانى كوردستان بۆ سعوودیه زیاد ده‌بێته‌وه و هه‌موو ته‌مه‌نێكیش بۆى هه‌یه سه‌فه‌رى حه‌ج بكات.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ى حاجیانى كوردستان بۆ ئه‌مساڵ، گوته‌بێژى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان گوتی: “پارساڵ له هه‌رێمى كوردستان دوو هه‌زار و 500 كه‌س بۆ به‌جێگه‌یاندنى فه‌ریزه‌ى حه‌ج سه‌ردانى وڵاتى سعوودیه‌یان كرد، بۆ ئه‌مساڵیش ژماره‌كه زیاد ده‌بێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى حه‌ج و عومره‌ى عێراق ده‌كه‌ین به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه‌ى كه له سعوودیه بۆ عێراق دیارى ده‌كرێت، پشكى هه‌رێمى كوردستانیش له‌و رێژه‌یه به‌پێی دانیشتووان دەبێت