سلێمانی.. لەبارەی کۆکردنەوەی پارەی نەخۆشانی شێرپەنجە داوایەک ئاراستەی تەندروستی دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند لە زۆر شوێن پارە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەی نەخۆشخانەی هیوا کۆ دەکرێتەوە، بۆ ڕوونکردنەوەی چۆنیەتیی کۆکردنەوەی، نووسراومان داوەتە تەندروستیی سلێمانی.

ڕێبوار ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “وەک لیژنەی تەندروستیی ئەنجوومەنی پارێزگا بەدوداچوونمان بۆ شێوازی  کۆکردنەوەی هاوکاریی ئەو سندووقانەی لە مارکێت و شوێنە گشتییەکان و فەرمانگەکاندا دانراون بۆ هاوکاریی نەخۆشخانەی هیوا و ڕێکخراوی مناڵپارێز دەستی پێ کردووە”.

 گوتیشی: “دەمانەوێ بزانین ئاخۆ بە لیژنە پارەکان لە سندووقەکان دەردەهێنرێت و  دەخرێتە سەر ژمارە حساب، یان تەنها یەک فەرمانبەر سندووقەکان دەکاتەوە و هاوکارییەکان دەگەیەنێتە دەست ژمێریار و خەزێنەکان”.

دڵخوازەكانتان