بەرپرسێكی كوەیتی لە مەراسیمی كردنەوەی جامی كەنداوی عەرەبی دزی لێدەكرێت

بە گوێرەی هەواڵێكی كەناڵی عەرەبییە ،عەبدولعەزیز سەمحان، ئەندامی شاندی كوێتی بەشدار لە پاڵەوانێتی كەنداوی عەرەبی” 25″ كەئێستا لە بەسڕە بەڕێوەدەچێت ، لەكاتی مەراسیمی كردنەوەی پاڵەوانییەتییەكە دزی لێدەكرێت .
ناوبراو لە لیدوانێكیدا بۆ میدیای وڵاتەكەی گوتی: گیرفانم بە مووس بڕدراو جزدانەكەم دزرا.
هەروەها گوتی:  میواندارییەكی زۆر ناڕێك بوو بە تایبەت لەشوێنی میوانان و بەرپرسان ، هەر كەسەو بۆ خۆی دەهاتە ژوورەوە لەسەر سكۆ شوێنی بۆخۆی دابین دەكرد ، بۆیە بە ناچاری گەڕاینەوە بۆ هۆتیل ، چونكە هەموو شتێك لە كۆنتڕۆڵ دەرچوو بوو .

دڵخوازەكانتان