گومرکی پارێزگای سنە: هەناردە لە دەروازەی باشماخەوە 22٪ دابەزیوە

بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای سنە دەڵێت، هەناردە لەو پارێزگایەوە بۆ هەرێمی کوردستان 22٪ دابەزیوە و هۆکارەکەشی بۆ گۆڕینی رێڕەوی هەناردە بۆ شوێنەکانی دیکە گەڕاندەوە.

 خەلیل حەیدەری، بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای سنە، لە نەورۆزی ئەمساڵەوە بە بەهای زیاتر لە 613 ملیۆن دۆلار کاڵا و کەلوپەل لە سنوورەکانی ئەو پارێزگایەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.

 دەڵێت، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق باج لەسەر کاڵا و کەلوپەل کەمبووەتەوە؛ ئەوەش سەرنجی هەناردەکارانی راکێشاوە بۆئەوەی لە دەروازە سنوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقەوە کاڵا و کەلوپەل هەناردە بکەن.

 محەممەد هۆلاکۆ، جێگری ژووری بازرگانیی پارێزگای سنە هۆشداریدا ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، ئێران بازاڕی هەرێمی کوردستان لە دەستدەدات.

 هاوكات محەممەد جەباری، داواکاری گشتیی پارێزگای سنە رۆژی 02-01-2022 گوتی، دەروازەی سنووریی باشماخ لە دیوی مەریوانەوە کێشەی زۆری هەیە؛ ئەم کێشانە دوای 15 ساڵ لە بەنێودەوڵەتیبوونی دەروازەکە هێشتا چارەسەر نەبوون.

دڵخوازەكانتان