تەنیا لە سلێمانی لە یەک رۆژدا 51 ملیۆن دینار داهاتی گۆڕینی تابلۆی ئوتۆمبێل بووە

گۆران حەمەعەلی، بەڕێوەبەری هۆبەی تابلۆکان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت: ” هەفتەی رابردوو 3 هەزار و 87 تابلۆی نوێبەستراوە

 تابلۆی نوێ بە قۆناخ لە هەرێمی کوردستان بۆ ئۆتۆمبێلەکان دەبەسترێت

سەرەتا بۆ ئۆتۆمبێیلی تایبەت، ئێستا بۆ بارهەڵگر و تاکسی لە هەولێر دەبەسترێن لە سلێمانیش تەنیا بۆ تایبەت و بارهەڵگرە. داهاتی تابلۆ نوێیەکە لە یەک رۆژدا لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بە نزیکەی 112 ملیۆن و 500 هەزار دینارە

 فازل حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت:” تاوەکو ئێستا لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 190 هەزار تابلۆی نوێمان بەستووە و پرۆسەکەیش بەردەوامی دەبێت.” 

 بۆ بەستنی تابلۆی نوێ بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 75 هەزار دینار وەردەگیرێت

 ئاماری مانگانەی بەستنی تابلۆی نوێ لە هەولێر و سلێمانی بەم شێوازەیە

 – پارێزگای هەولێر 30 هەزار تابلۆی نوێ دەبەسترێت، داهاتەکەی دەکاتە 2 ملیار و 250 ملیۆن دینار

 – پارێزگای سلێمانی 12 هەزار و 500 تابلۆی نوێ دەبەسترێت، داهاتەکەی دەکاتە یەک ملیار دینار

 بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ملیۆنێک و 973 هەزار و 778 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی تۆمارکراو هەن، دەبێت هەموو تابلۆی نوێیان بۆ ببەسترێت

دڵخوازەكانتان