هاتووچۆی سلێمانی: بەشێک لە شەقامی سالم دادەخرێت

بەبۆنەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێوە بەشێک لە شەقامی سالمی سلێمانی لە رۆژانی 29 و 30ی ئەم مانگە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، لە رۆژانی 29 و 30ی کانوونی یەکەمی 2022 سەرجەم ئەو شەقامە لاوەکییانەی دێنە سەر شەقامی سالم دادەخرێن و لە رۆژی 30ی کانوونی یەکەمیش کاژێر 01:00ی پاشنیوەڕۆ شەقامەکە لە پردی خەسرەوخاڵەوە بۆ بەردەم باخی گشتی بەربەست دەکرێت بەڕووی شۆفێراندا.

بەپێی راگەیێندراوی هاتووچۆی سلێمانی، داخستنی شەقامەکە تاوەکو رۆژی 01-01-2023 و کۆتایی هاتنی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ دەبێت.

بڕیارەکە لەلایەن لیژنەی ئەمنیی شاری سلێمانییەوە جێبەجێ دەکرێت و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدا دەبن لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لەو شەوەدا.

دڵخوازەكانتان