سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا سوپاسی مه‌سرور بارزانی دەکات

دوای سه‌ردانێكی بۆ هه‌رێمی كوردستان و گەڕانەوەی بۆ ئیتاڵیا، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر لە تویتێکیدا سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بە بە بەردەوامیدان بە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان دەدات و دەنوسێت: ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە بەشێکی تری تویتەکەیدا دەنووسێت: پێکەوە کاردەکەین بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی هاووڵاتییانمان و بەرزکردنەوەی هەماهەنگییە ئابوورییەکانمان.

دڵخوازەكانتان