نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكانی عێراق بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكانی عێراق بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلار بە 152 هەزار و 500 دینارە، هاوكات نرخی كڕینی دۆلار بە 152 هەزار و 200 دینارە.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ-ش  لەشاری هەولێر نرخی 100 دۆلار بە 151 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا. 


بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دانرا ) دینار بۆ هەر دۆلارێك، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.
 

دڵخوازەكانتان