په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی لادرا
له رێوره‌سمێكدا له كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی، بەئامادەبونی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی زانكۆی سلێمانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی لادرا.
د. رێبوار سه‌عید راگری كۆلێجی هونه‌ر، لە مەراسیمەكەدا وتەیەكی پێشكەشكرد و كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی خالقی بۆ ئاماده‌بووان باسكرد.
وتیشی :” دروستكردنی ئه‌م په‌یكه‌ره بۆ مامۆستای گه‌وره، بۆ خۆی وه‌ك وه‌فایه‌كه بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌ی گه‌له‌كه‌مان
په‌یكه‌ره‌كە له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز هادی زیائه‌دینی-یه‌وه دروستكراوه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانییه‌وه لەمەراسیمەكەدا رایگه‌یاند” مامۆستا مه‌زهه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی ئاسمانی هونه‌ری كوردییه‌و به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی له پێناو خزمه‌تكردنی هونه‌رو ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی گه‌له‌كه‌ی سه‌فكردووه.
مه‌زهه‌ری خالقی ئامادەی مەراسیمەكە بوو وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند:” خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم كه شاری سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیری ، به دانانی په‌یكه‌رێكی من ئه‌م رێزه‌م لێده‌نێن بۆیه جێگه‌ی خۆشحاڵی و هه‌مان كات سوپاسه”.
مه‌زهه‌ری خالقی یه‌كێكه له ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كانی ئاسمانی هونه‌رو گۆرانی كوردی كه ساڵانێكی زۆره خزمه‌ت به هونه‌ری میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كات و له ئێستاشدا له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ئینستیوتی كه‌له‌پوری كوردییه‌وه توانیوێتی ئه‌رشیفێكی گه‌وره‌ی هونه‌ری هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كۆبكاته‌وه،