سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتی یەکێتی ئەوروپا دەکرێت
نێرده‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بانگهێشتی فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ باره‌گای یه‌كێتی ئه‌ورووپا له برۆكسڵ ده‌كات.
له په‌راوێزی لوتكه‌ی به‌غدا2 كه له ئوردن به‌ڕێوه‌چوو، جۆزێب بۆرێل نێرده‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی كۆبووه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئاڵۆگۆڕی ئابووری و ئه‌منی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان تاوتوێكردووه .
لەوبارەیەوە، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، عێراق هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا هه‌بێت و پێكه‌وه رووبه‌ڕووی تیرۆر و ئاڵنگارییه ئابوورییه‌كان ببنه‌وه.
كۆنگره‌ی لوتكه‌ی دووه‌می به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی، له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكی وڵاتانی عەره‌بی، وه‌زیر و نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه به‌ڕێوەچوو و تێیدا په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه، ئاسایشی خۆراك، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا، پرسی وزه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا.