نێچیرڤان بارزانی: کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌میشه بێ جیاوازی کوردستان لانه‌ی ئارامی هه‌مووان بێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کەمینەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کار دەکەن بۆئەوەی وەکو هەمیشە “کوردستان وڵاتی کۆکەرەوە و لانەی ئارامی هەمووان بێت.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەر پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، “له رۆژی جیهانیی که‌مینه‌کاندا، جه‌خت له فره‌یی، پێکه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردنی هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان و پاراستنی مافه‌کانیان ده‌که‌ینه‌وه.”
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “کار ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی وه‌کو هه‌میشه بێ جیاوازی کوردستان وڵاتی کۆکه‌ره‌وه و لانه‌ی ئارامی هه‌مووان بێت.”