کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە پەیامێکی گرنگی بڵاو کردەوە

ئەمڕۆ کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە وێنەی ڕێوڕەسمێکی سەربازیی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا ئاڵای کوردستان و ئاڵای فەڕەنسا هاوشانی یەکتر وەستاون.

ئەمڕۆ شەممە 17/12/2022، ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، وێنەی ڕێوڕەسمێکی سەربازیی لە تویتەری خۆیدا بڵاو کردووەتەوە کە ساڵی 2019 لە ئارک دو تریومف لە پاریس و لە بەردەم هەردوو ئاڵای کوردستان و فەڕەنسادا بەڕێوە چووە.

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: ”مەراسیمی سەربازی لە ئارک دو تریومف. ئاڵای کوردی هاوشانی ئاڵای فەڕەنسی لەناو جەرگەی پاریس و لەناو دڵی فەڕەنسییەکاندا.”

دڵخوازەكانتان