وەزارەتی تەندروستی ڤاكسینی ئەسترازینكای بۆ خوار تەمەن 40 ساڵ قەدەغەكرد

وەزارەتی تەندروستی  حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ بڕیاری نوێی دەرکرد.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ واژووی د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لەسەرە و ئاڕاستەی لیژنه‌ی راوێژكاری زانستی بۆ به‌رنامه‌ی كوتانی دژی كۆرۆنای ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی ته‌ندروستی پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستانی كردووە و جه‌خت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێدانی ڤاكسین به‌گوێره‌ی دۆخی كه‌سی و ته‌مه‌نیان كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ چه‌ند خاڵێكدا رێنمایی و راسپارده‌كان خراونه‌ته‌ڕوو و به‌م شێوه‌یه‌:
1- ئافره‌تانی شیرده‌ر به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا بكوترێن، له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه‌، كه‌ بسله‌مێنێت كه‌وا ڤاكسینی كۆرۆنا زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه‌ هه‌یه‌، كه‌ شیری دایكیان ده‌خۆن، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه‌ بۆ پته‌وكردنی ته‌ندروستی و راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به‌ گرنگی ئه‌و توێژه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.
2- پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ جۆری ئه‌سترازینیكا ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 40 ساڵییه‌ و به‌رده‌وامبوون به‌ پێدانی ژه‌می دووه‌م له‌و ڤاكسینه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ژه‌می یه‌كه‌میان وه‌رگرتووه‌ و هیچ كاریگه‌ریی لاوه‌كییان بۆ دروست نه‌بووه‌.
3- ده‌كرێت ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ جۆری سینۆفارم به‌و كه‌سانه‌ بدرێت، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی 60 ساڵییه‌، له‌به‌ر بوونی راسپارده‌ له‌وباره‌یه‌وه‌.

دڵخوازەكانتان