نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری باکووری رۆژهەڵاتی سووریا : واشنتن “بە تووندی دژی” هەموو کردەوەیەکی سەربازییە لەو ناوچەیە

 

 نیکۆلاس گرانگەر، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی ئۆنلایندا

رایگەیاند، “گرژییەکانی ئەم چەند هەفتەیەی رابردوو جێگەی قبووڵکردن نین و مەترسیداریشن. ئێمە وەکو ئەمریکا زۆر نیگەرانین لەو کردە سەربازییانەی کە بوونەتە هۆی دروستکردنی ناسەقامگیریی لە ناوچەکە و هەڕەشە بۆ سەر ئامانجە هاوبەشەکەمان و خەڵکیش.”

نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەڵێت، وڵاتەکەی “پاڵپشتی لە هەموو هەوڵێک دەکات بۆ هێورکردنەوەی رەوشەکە و کەمکردنەوەی تووندوتیژییەکان.” گوتیشی، “ئامانجمان لە ناوچەکە ئەوەیە کە خەڵکەکەی بە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بژین.” 

 رۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2022، تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لە چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە ئەنجامدا. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەو هێرشانە بوونە هۆی گیانلەدەستدانی 59 کەس کە 16یان خەڵکی سڤیل بوون، 19یان شەڕڤانی هەسەدە بوون و 24یشیان سەربازی سوپای سووریا بوون.

دڵخوازەكانتان