لە سلێمانی بوتڵێکی گاز گڕدەگرێت و دوو هاوژین بریندار دەبن

لە گەڕەکی تاسڵوجەی سلێمانی، بەهۆی گڕگرتنی بوتڵی گازەوە، ماڵێک گڕ دەگرێت و دوو کەس بریندار دەبن کە هاوژینی یەکدین.

عیرفان عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی راگەیاند، “بەهۆی گڕگرتنی بوتڵەکەوە، دوو کەس سووتاون، بەڵام برینەکەیان سووکە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی سلێمانی کراون.”

بە گوتەی عیرفان عەلی، ماڵەکە داوای ئەمبوڵانسیان کردووە، بەڵام چاوەڕێییان نەکردووە و خۆیان بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە.

دڵخوازەكانتان