مانگرتنی گشتیه‌ ودووکان وبازار لە بەشێکی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نەکرانەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 05-12-2022 بەشێکی زۆری هاونیشتمانیان و هاووڵاتییان لە نزیکەی 20 شاری رۆژهەڵاتی کوردستان و شارە گەورەکانی ئێران دووکان و بازاڕەکانیان نەکردەوە و دەڵێن، ئەو هەنگاوەیان لە بەرامبەر مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانە بەرامبەر خۆپێشاندەران.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە بەشێکی زۆری هاونیشتمانیان لە شارەکانی سنە، سەقز، مەریوان، بانە، کامێران، دێولان، دیواندەرە و قوڕوە لە پارێزگای سنە، دووکان و بازاڕەکانیان نەکردووەتەوە.

لە شارەکانی کرماشان، پاوە، جوانڕۆ، گەیلان و روانسەر لە پارێزگای کرماشان؛ هەروەها لە شارەکانی ئیلام و سەراوڵە لە پارێزگای ئیلام؛ لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، مهاباد و بۆکان لە پارێزگای ورمێ، ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیان دووکانیان نەکردووەتەوە.

ئەوەی کە پەیوەندیی بە ئێرانەوە هەیە، بەشێک لە خاوەن دووکانەکان لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان، تەورێز، ئەردەبیل، کرمان، کازرۆن، شیراز، بەندەرعەباس، رەشت، زاهیدان و چەند شارێکی دیکە دووکانیان نەکردووەتەوە.

ئەو مانگرتنە لەسەر داوای رێکخراوەسیاسییەکانی کوردستان و ئێران و هەروەها دامەزراوە مەدەنییەکانە کە داوایانکردووە، ئەو ناڕەزایەتییە لە رۆژانی 5 و 6 و 7ی مانگ بێت.

دڵخوازەكانتان