هەزاران تۆن هەناری کوردستان ئامادەیە بۆ هەناردەکردن

یەکەم کاروانی هەناری کوردستان گەیشتە بازاڕەکانی ئیماراتی یەکگرتووە عەرەبی و بازرگانێک دەڵێت، هەزاران تۆن هەناری دیکە ئامادەیە بۆ هەناردەکردن.

“بەڵێنەکەمان بەجێگەیاند”، ئەمە ناوونیشانی پۆستێکی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستانە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە هەناردەکردنی یەکەم کاروانی هەناری کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات.

یەکەم کاروان ٥٠٠ تۆن هەناری زاخۆ و هەڵەبجەیە. هەناری جۆری ساڵەخانی هەڵەبجە ناوبانگێکی زۆری هەیە و ئەمە بۆ وڵاتی ئیمارات هەناردەکراوە.

وەزارەتی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشکنینی بۆ جۆری ئەو هەنارانە کردووە کە هەناردەکراون و لە کوالێتیان دڵنیابووەتەوە گوێرەی زانیارییەکان لە هەڵەبجە، یەک لە بازرگانانی ناوچەکە، دوو هەزار تۆن هەناری ئامادەیە بۆ ئەوەی هەناردەی دەرەوە بکرێت.
هەڵەبجە بە بەرهەمی هەنار بەناوبانگە و ساڵانە نزیکەی ٣٠ هەزار تۆن هەنار لێ بەرهەم دێت.

دڵخوازەكانتان