10 کەس بە ماددەى هۆشبەر و پارەى ساختەوە دەستگیر کران

لە سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕین لەلایەن هێزەکانى ئاسایشى سنوورەکەوە 10 کەس دەستگیر کران کە بڕێک ماددەى هۆشبەر و پارەى ساختەکراویان پێ بووە.

بەشى پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنى ئاسایشى ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ، ئاشکراى کرد: دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوون بە هاوکاریی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی چوارقوڕنە و ئاسایشی قەزای حاجیاوا توانرا ١٠ کەس دەستگیر بکرێن کە سێیان ئافرەتن و بڕی 500 گرام ماددەی هۆشبەر و زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار دیناری ساختە و دوو کڵاشینکۆف و دوو دەمانچەیان پێوە گیرا.

سەرجەم دەستگیرکراوەکان دانیشتووى سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕینن کە هەندێکیان بازرگانى ماددەى هۆشبەرن و ئێستا بە فەرمانى دادوەرى لێکۆڵینەوە بەند کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستى پێ کردووە.

دڵخوازەكانتان