ئەمپێری كارەبای نیشتمانیی ماڵان كەم دەكرێتەوە

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، له‌ ئاگادارییه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، بۆ كۆنترۆڵكردنى زیاترى كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ى پچڕانى كاره‌با، ئه‌مپێرى كاره‌باى نیشتمانیی ماڵان كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30/11/2022، وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: “بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتری کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا لە وەرزی زستان، وەزارەتی کارەبا بڕیاری دا بڕی ئەمپێڕی کارەبای ماڵان لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر کەم بکرێتەوە.”

هه‌ر ماڵێك له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگه‌ى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌باوه‌، بڕى 40 ئه‌مپێر كاره‌باى نیشتمانیی پێ ده‌درێت، ئێستاش بۆ كۆنترۆڵكردنى دۆخى كاره‌با، وه‌زاره‌تى كاره‌با ئه‌م بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌مپێرى كاره‌بایه‌ى داوه‌.

دڵخوازەكانتان