هاووڵاتیانی ئێران بەبۆنەی شكستی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیانەوە لەمۆندیالدا ئاهەنگیان گێڕا

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئێران لە میانه‌ی یارییەكانی جامی جیهانیی 2022دا، بە ئەنجامی 1-0 بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەمریكا شكستی هێنا، خەڵكی رژانە سەر شەقامەكان و بەبۆنەی شكستی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیانەوە، ئاهەنگیان گێڕا.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوونەتەوە لە شارەكانی تاران، قوروە، رەشت، گورگان، جوانڕۆ، ئەردەبیل، ورمێ، سنە، مەریوان، دەزفول، ئەهواز، زەنجان، مهاباد، سەقز و كامیاران خەڵك رژاونەتە سەر شەقامەكان و بە گوتنەوەی دروشم و هەڵدانی یاری ئاگرین، خۆشحاڵی خۆیان بەرامبەر شكستی هەڵبژاردەی ئێران، دەربڕیوە.

دڵخوازەكانتان