به‌گوێره‌ی رێككه‌وتن نێوان لایه‌نه‌پێكهینه‌ره‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق و كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سوودانی، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا، ده‌بێت سه‌رجه‌م باره‌گا داگیركراوه‌كانی كه‌ركووك چۆڵبكرێن و پارتیش بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه.
محه‌ممه‌د خورشید، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند، پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان لایه‌نه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق واژووكراوه.
زیاتر گوتی، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان، ئه‌و خاڵه له كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سوودانیشدا چه‌سپێندرا و له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندكرا، كه ده‌بێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا سه‌رجه‌م باره‌گا و باڵه‌خانه داگیركراوه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك چۆڵبكرێت و دۆخی ئه‌و ناوچانه له‌رووی كارگێری و ئه‌منییه‌وه ئاساییبكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د خورشید جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ شاری كه‌ركووك كرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌زموونی ئه‌وه‌یان كردووه كه لایه‌نه عێراقییه‌كان، دوای پێكهێنانی حكومه‌ت پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نابن، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌ده‌ن كه حكومه‌تی عێراق پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنه‌بن كه واژوویانكردووه و رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه.