کەمێک پێش ئێستا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆتایی هات.
پرۆسەکە بەشێوەی دەستی بەڕێوەچوو
دەنگدانی دەستی بەمشێوەیە دەبێت: ناوی بەربژێرەکان لەسەر کارتێک دەنووسرێت، هەر ئەندامێکی کۆنگرە کارتێک وەردەگرێت و ئەو ناوەی بیەوێت دەنگی پێدەدات و دەیخاتە سندووقی دەنگدانەوە؛ دوای ئەوەی هەموو ئەندامانی کۆنگرە دەنگیاندا، سندووقەکان دادەخرێن و دواتر بە بەرچاوی هەمووانەوە دەکرێنەوە؛ ناوەکان دەخوێندرێنەوە و دەنگەکان دەژمێردرێن.
چاوەڕوان دەکرێت دوای دە کاتژمێری دیکە ئەنجامی پرۆسەی دەنگدانەکە ڕابگەیەنرێت