وتەبێژی وه‌زاره‌تی كارەبا: هەرزانترین نرخی كارەبا لە جیهاندا لە هەرێمی كوردستانە


ئومێد ئەحمەد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاندووە، دوو فاكتەری زۆر گەورە هەیە بۆ دیاریكردنی كاتەكانی بوونی كارەبا كە ئەوانیش بەرهەمهێنانە لەگەڵ خواست، كاتەكانی بوونی كارەبا باشە،‌ بە بەراورد بەو بەرهەمەی كە هەیە، بەدڵنیایی ناڵێن تەواو باشە چونكە تەواو باش لای ئەوان واتە 24 كاتژمێرە.
رونیشیكردووەتەوە، كار لەسەر ئەوە دەكەن و هیوادارن جێگرەوەی ئامێرەكانی خۆگەرمكردنەوە دەستەبەر ببێت، بۆ ئەوەی وزەی كارەبا بۆ ئەركە سەرەكییەكە بەكاربێت، بەداخەوە ساڵانێكی زۆرە رەنگە رەگ و ریشەی هەبێت لە هەرێمی كوردستان كارەبا بۆ گەرمكردنەوە بەكاردێت، بەڵام رێگە راست و زانستی و دروستەكە ئەوەیە كە بەكاربێت بۆ ئەركە سەرەكیەكەی خۆی.
هەرچی سەبارەت بە نرخی كارەبایە یاخود شێوازی پێدانی پارەی كارەبا كە باس لەوە دەكرێت هاوڵاتیان قەرزی كرێی كارەبا بگەڕێننەوە وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەداوە، زیاتر لە تریلیۆنێك و 261 ملیار دینار وەزارەتی كارەبا لای هاوبەشەكانیەتی، فشاریان نەكردووە بۆ گەڕانەوەی قەرز، بەڵام لەئێستادا وەزارەتی كارەبا خەرجیەكانی زۆر بووە، بۆیە وەزارەتی كارەبا ناچارە قەرزەكانی خۆی كۆبكاتەوە،هەرزانترین نرخی كارەبا لە جیهاندا لە هەرێمی كوردستانە

دڵخوازەكانتان