سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان  پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی 10ـی 2022 پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا،گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق، دوای کۆتاییهاتنی بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کرا. 
هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و ڕووبەڕووبوونەوەی کارو کردەوە تیرۆریستییەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەمان بوو.

دڵخوازەكانتان