پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌كات

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی ١٠ی ٢٠٢٢، شاندێکی وەزاری پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی کۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە شاری هەولێر بکەن.

شاندەكە بە سەرۆكایەتیی پشتیوان سادق، سەرۆکی تیمی وەزاری پارتی سەردانی کۆمەڵی دادگەری لە شاری هەولێر دەکەن و چاوەڕوان دەكرێت چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكەن. 

ئەم سەردانە، درێژەپێدەری ئەو سەردانانەیە کە چەند رۆژێكە شاندەكەی پارتی دەستی پێ كردووە بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەكان، بە مەبەستی ڕوونكردنەوە لەبارەی چەند بابەتێكی گرنگ كە دیارترینیان بابەتی كۆكردنەوەی داهات و هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ خزمەتكردنی هەموو خەڵكی كوردستان. 

پێشتر هەمان شاند سەردانی هەریەك لە (بزووتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی، حزبی شیوعی و حزبی زەحمەتكێشان)ی كردووە.

دڵخوازەكانتان