به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماری زانكۆی سلێمانی ئاگاداری قوتابیانی تازه وه‌رگیراو له زانكۆی ناوبراو ده‌كاته‌وه، دەرفەتی دابەزین و شوێن گۆڕینیان پێدەدرێت لە نێوان زانکۆ و بەشەکان بۆ سەرجەم سیستەمەکانی خوێندن لە رێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی تایبەت به خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماری زانكۆی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دابه‌زین و شوێنگۆڕینی قوتابیانی تازه وه‌رگیراو له زانكۆكه بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دەرفەتی دابەزین و شوێن گۆڕین لە نێوان زانکۆ و بەشەکان بۆ سەرجەم سیستەمەکانی خوێندن لە رێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی تایبەت، به خوێندکارانی تازه وه‌رگیراو له زانكۆكه ده‌درێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: پرۆسه‌كه رۆژی دووشەممە 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022 له رێگه‌ی لینکێکی تایبەتی ئۆنلاینه‌وه لەسەر سایتی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو 15ـی تشرینی دووه‌می 2022 به‌رده‌وامده‌بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پرۆسه‌كه به‌ڕه‌چاوكردنی کۆنمرەی خوێندکار، کۆنمرەی ئەو بەشەی داوای دەکات، رەزامەندی هەردوو بەشەکە و تۆماری گشتی ده‌كرێت، بەجۆرێک تەنها دەرچووانی قۆناغی دوازده‌یه‌می ساڵی خوێندنی (2021-2022) له ده‌رفه‌ته‌كه سوودمەند دەبن.
ئه‌و مه‌رجانه‌ی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی داواكه پێشكه‌شبكات:
1- پێویستە خوێندکار تۆمارکردنی تەواو کردبێت بە سەرکەوتوویی و فۆرمی زانیاری خوێندکاری بەدەست ھێنابێت.
2- دڵنیابوون لە کریدتی خوێندکار بۆ بەشی داواکراو و کەمترین کۆنمرەی وه‌رگیراو لە بەشی دووه‌م لە سیستەمی زانکۆلاین.
3- خوێندکار تەنھا یەک جار بۆی ھەیە داوای دابەزین و شوێن گۆڕین بکات و داوکاری دووەمی رەتدەکرێتەوە.
4- لە دوای دەرچوونی فەرمانی زانکۆیی، خوێندکار بۆی نییە پاشگەزبێتەوە لە ئەنجامدانی دابەزین و شوێن گۆرین.