لەسەر ‘دیارنەمانی چەند ستوونێک’ بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان دەستگیر دەكرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “لەسەر دیارنەمانی هەندێک ستوونی کارەبایە.”

 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند ، “لەسەر دیارنەمانی هەندێک ستوونی کارەبا بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان بە بڕیاری دادوەر بەند کراوە.”

 بە گوتەی پۆلیس، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان بەپێی ماددەی 316 لە یاسای سزادانی عێراق دەستگیر کراوە، کە تایبەتە بە بەهەدەردانی موڵکی گشتی.

 بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، “رێکخراوێک هەندێک ستوونی کارەبای بۆ فەرمانگەی کارەبا کڕیوە، ئەویش بە شێوەیەکی یاسایی کاری پێ نەکردووە، رەنگە فرۆشتبێتی، یاخود بەخشیبێتی، بۆیە لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە و دەستگیر کراوە.”

دڵخوازەكانتان