سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای دوو سایدی ھەولێر – خەبات

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات: “لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەپێناو دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگه‌وبانەکانی کوردستان، بە مەبەستی خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و سەلامەتیی زیاتری شوفێران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار و 210 ملیۆن و 312 ھەزار دینار، بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە ڕێگای دوو سایدی ھەولێر – خەباتگ.

لە ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، بە شێوەی ڕاگواستن لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر بۆ ساڵی 2022 تەرخان دەكرێت.

دڵخوازەكانتان