بەم نزیكانە خشتەی نوێی مووچە بلاودەكرێتەوە

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه‌ خشته‌ى مووچه‌ى مانگى 10 بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و دابه‌شكردنى مووچه‌ دوا ناكه‌وێت.

جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: “لەم نزیكانە وەزارەتی دارایی خشتەی مانگی 10 بڵاو دەكاتەوە و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێ.”

لەبارەی دەنگۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە گوتی: “ئێمە وەكوو حكوومەت نەمانگوتووە و هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی نەیگوتووە كە مووچە دوادەكەوێت یان هۆیەكانی باس بكات، من پێت دەڵێم لەم نزیكانە لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوە، ئەو لایەنەی كە ئەم جۆرە لێدوان و هەواڵانە بڵاو دەكاتەوە، هیچ بنەمای نییە و فەرمی نین، بۆیە لایەنی فەرمی بۆ ئەم بابەتە حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.”

گوتیشی: “لەم نزیكانە وەزارەتی دارایی خشتەی مانگی 10 بڵاو دەكاتەوە و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێ.”

دڵخوازەكانتان