پەرلەمانتارێکی پارتی: لەم هەفتەیەدا دەنگ بە کابینەی حکوومەتی عێراق دەدرێت

پەرلەمانتارێکی پارتی لە بەغدا  رایده‌گه‌ێنێت، سەرۆک بارزانی ئەو وەزارەتانەی دیار کردووە کە بەر کورد کەوتوون و لەم حەفتەیەدا دەنگ بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەدرێت.

کاڤین شێخ سەعید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیار بوو  رۆژی شەممەی رابردوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەی حکوومەتی نوێی عێراق کۆ ببێتەوە، بەڵام نەگەیشتنە ڕێککەوتن و کۆبوونەوەکە دوا خراوە بۆ بەیانی، ڕۆژی دوو شەممە، پێم وابێت سبەی دووشەممەش ئەستەمە کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوە بچێت و ھێشتا کۆتلەکانی نێو پەرلەمان ڕێک نەکەوتوون.

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: لەم حەفتەیەدا پەرلەمان دەنگ لەسەر کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی دەدات، کێشە لە نێوان سوننە و شیعەیە لەسەر وەزارەتەکان و پێویستە ئەوان بگەنە ڕێککەوتن لەسەر ئەو وەزارەتانەی بەریان دەکەوێت.

کاڤین شێخ سەعید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سەرۆک بارزانی ئەو وەزارەتانەی هەڵبژاردووە کە بەر کورد کەوتوون، بەڵام بە فەرمی ناوی وەزیرەکان ڕانەگەیەندراوە، ئەو ناوانەی بۆ پۆستی وەزارەتەکان دێن لە پشکی کورد، فەرمی نین و ناوی وەھمین، لەگەڵ ئەوەشدا ناوی وەزیرە کوردەکان یەکلا دەکرێتەوە بۆ حکوومەتی نوێی عێراق.

دڵخوازەكانتان