سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان ھاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی تورکیا دەردەبڕێت.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و ھاوخەمی بۆ خێزان و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی شاری ئەماسرای پارێزگای بارتینی باكووری تورکیا دەربڕی.
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لە پەیامێکدا بۆ مەولوود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی بە خێزان و کەسوکاری قوربانییان گەیاند.