ورده‌كاری كوشتنی ژنێك و سووتاندنی ته‌رمه‌كه‌ی له سلێمانی ئاشكرا كرا
هێزه ئه‌منییه‌كان رۆژی (10ی حوزه‌یران 2021)، ته‌رمێكی سووتێنراویان له چۆڵه‌وانییه‌كی گوندی “عه‌زیزاوا”ی نزیك سلێمانی دۆزییه‌وه و دوای پشكنین ده‌ركه‌وت، ته‌رمی ژنێكی 31 ساڵه. له نوێترین پێشهاتدا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌واڵی دۆزینه‌وه و قۆڵبه‌ستكردنی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه‌یان بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ژنێك به ناوی “ب.ع.ح” له‌دایكبووی 1990، رۆژی (10ی حوزه‌یران 2021)، به هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خراوه‌ته ناو ئۆتۆمبێل و براوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی.
له راگه‌یه‌ندراوی هێزه ئه‌منییه‌كاندا هاتووه: ژنه‌كه له كاتی سه‌رخستنی بۆ ناو ئۆتۆمبێله‌كه به‌ره‌نگاری بكوژه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا بكوژه‌كه 3 فیشه‌كی پێوه‌ناوه و كوشتوویه‌تی.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، دوای كوشتنی ژنه‌كه، ته‌رمی تاوانلێكراو براوه بۆ سنووری گوندی عه‌زیزاوای نزیك شاری سلێمانی و له‌وێ ته‌رمه‌كه‌ی سووتێندراوه.
رۆژی (15، 16ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021)، هێزه ئه‌منییه‌كان سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، كه یه‌كێكیان دانی ناوه به تاوانی كوشتنی ژنه‌كه و دووانه‌كه‌ی دیكه دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه هاوكاری بكوژیان كردووه.
هێزه ئه‌منییه‌كان، ناو و ساڵی له‌دایكبوونی تۆمه‌تباره‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “پ.ع.ح” له‌دایكبووی 1985، “م.ع.ح” له‌دایكبووی 1988، “ب.ج.ج” له‌دایكبووی 1996، تاوانه‌كه‌یان كردووه.
ئاشكراشیكردووه، كه دووان له قۆڵبه‌ستكراوه‌كان چه‌كیان بۆ بكوژه‌كه دابین كردووه و له تاوانه‌كه هاوكاریان كردووه.
هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه راگیراوون و به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و بڕیاره دۆسییه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت.