نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی توركیا ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی توركیا ده‌كات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌: 
بیروهۆشم له‌لای قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی كانه‌ خه‌ڵوزه‌كه‌ی توركیایه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی  له‌ خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان و ئازیزانیان ده‌كه‌م، هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ كرێكاره‌ برینداره‌كان ده‌خوازم

دڵخوازەكانتان