رۆژانە بڕێكی زۆر له چاپی نوێی تومەنی ئێرانی دهخرێته ناو بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، له بهرامبهریشدا دۆلاری ئەمهریکی دەچێتەوە ئێران.
ئەو تومەنهی کە دێتە بازاڕی دۆلارەکەوە، تومەنی کاش و لۆکە و ئەو کەسانەی کاری ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن، بە تایبەت تومەنی ئێرانی دەڵێن: بە ھۆی ھاتنی ئەو تومەنەوە زۆر کەس زیانی زۆریان بەرکەوتووە و مایەپووچ بوونه.
وەک خۆشیان دەڵێن: زۆربهی ئەو جۆرە تومەنە لە رێگەی قاچاغ و بە کۆڵبەری دەهێندرێتە پارێزگای سلێمانی.