حەلبووسی: پێنجشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکرێت

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، رۆژی پێنجشەممە، 13-10-2022 پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکات. 

11ـی تشرینى یەکەمى 2022، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوەى پەرلەمانى بۆ 13ى تشرینى 2022 هەڵگرت و رایگەیاند: کۆبوونەوەى 13ى تشرینى یەکەم، یەک بڕگە دەبێت کە هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارە.

سیپان عەزیز، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، “لە کۆتایی کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەماندا، محەممەد حەلبووسی رایگەیاند کە لەسەر داواکاریی ئەو پەرلەمانتارانەى 10ى تشرینى یەکەم دواکارییان پێشکێشکردووە، کۆبوونەوەى 13ى مانگ تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار و کاژێر 11:00 کۆبوونەوەکە دەستپێدەکات.”

دڵخوازەكانتان