فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان: بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست نابین له‌وه‌ی بێڕێزی به هه‌ڤاڵانمان بكرێت
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی بێڕێزیكردن به په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنه‌كه‌یان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆشداری ده‌ده‌ین له‌وه‌ی بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست نابین له‌وه‌ی بێڕێزی به هه‌ڤاڵانمان بكرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، “پەرلەمانتار خاوەنی پارێزبەندییە و دوای خۆناساندن دەبێت بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ئینجا پەرلەمانتاری هەر لایەنێکبێت”.
داواش له سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات هەڵوێستییان هەبێت و بەدواداچوونی جددی بۆ ئه‌و بابه‌ته بکەن.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتیەوە
بەداخەوە ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنمان هەڵکەوت لالە ئەنوەر لە بازگەی عەربەت_سلێمانی بێ رێزی پێکراوەو زۆر نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵکراوە لەلایەن کارمەندانی بازگەوە.
ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی ئەم کارە بەتوندی ئیدانە دەکەین و دژی هەر بێ ڕێزییەکین بە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و ئەم بابەتە بۆ ئێمە مایەی قبوڵکردن نابێت، پەرلەمانتار خاوەنی پارێزبەندییە و دوای خۆناساندنی دەبێت بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ئینجا پەرلەمانتاری هەر لایەنێکبێت.
وێڕای ئه‌وه‌ی به ڕێكاری په‌یڕه‌وی داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین هەڵوێستییان هەبێت لەم بابەتەدا و چاوەڕێی ئەوەین بەدواداچوونی جددی بکەن.
له‌هه‌مان كاتدا هۆشداری ده‌ده‌ین له‌وه‌ی بێڕێزی كردن به هه‌ڤالانمان قبوڵكراو نابێت و بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست نامانهێڵێته‌وه .
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان