په‌رله‌مانتارێکی پارتی: هاتنی شاندی بەغدا بۆ لای سەرۆك بارزانی بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رکۆماره
ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی پارتی، باس له‌وه ده‌کات، که هاتنی شانه باڵاكه‌ی به‌غدا بۆ لای سه‌رۆک بارزانی، ئامانجیان روونه و مه‌به‌ستیانه پرسی كاندیدی سه‌رکۆماری عێراق یه‌کلا بکه‌نه‌وه.
ئامانج هه‌رکی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “شاندێكی باڵا لە بەغدا بۆ لای سه‌رۆک بارزانی هاتوون، که پێکهاتوون له محەمەد شیاع سوودانی، كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه بابه‌تی كاندیدی سه‌رکۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی باس ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌مڕۆ یه‌کلایی بکه‌نه‌وه”.
گوتیشی: “تائێستا بەربژێری پارتی بۆ ئه‌و پۆسته كاك رێبه‌ر ئه‌حمه‌ده و هیچ گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نەهاتووە، ئه‌مڕۆ سه‌رۆک بارزانی بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه دەدات، تائێستا كورد رێککه‌وتنی له‌سه‌ر یەك بەربژێر نه‌کردووه، بۆیە ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌کرێت، به دوو بەربژێر دەچین بۆ به‌غدا”.