لە سلێمانی چوار ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا

لە گەڕەكی چوارباغی شاری سلێمانی چوار ئەندامی خێزانێك بەهۆی شۆرتی كارەباوە گیانیان لەدەستدا.
به‌گویره‌ی زانیاریه‌ میدیایه‌كان لە گەڕەكی چوارباغی شاری سلێمانی ،چوار ئەندامی خێزانێك كە پێكهاتبوون لە كوڕو كچێك و هەروەها ژن مێردێك كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی قسه‌ی شایەتحاڵەكانی نزیك رووداوەكە، هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو خێزانە بەهۆی شۆرتی كارباوە بووە،چونكە ئەو خێزانە سەرقاڵی شۆردنی ماڵەكەیان بوون و ویستویانە ماڵەكەیان راخەنەوە.

دڵخوازەكانتان