راپۆرتێك لەبارەی داگیركردنی زەوی لە دەڤەری سلێمانی درایە سەرۆكایەتیی پەرلەمان

بڕیارە لەم نزیکانە، پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داگیرکردنی زەوییەکانی حکوومەت کۆ ببێتەوە و لێژنەی شارەوانیش لەمبارەیەوە راپۆرتێکی ئامادە كردووە.

بەهۆی بوونی زۆرترین سکاڵا لەبارەی داگیرکردنی زەوییەكانی كەرتی گشتی، بە تایبەتیش لە (سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین)، سەرۆکایەتیی پەرلەمان لێژنەی شارەوانی راسپاردووە، دوای چەندین سەردان بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بكەن، ئەوانیش لێکۆڵینەوەکانیان تەواو كردووە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی 10ی 2022 لێژنەکە راپۆرتی کۆتاییان ئامادە کرد و رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا”.

ئەندامێكی لێژنەی شارەوانیی پەرلەمان بە (باسنیوز)ی راگەیاندوه‌ كە لەم نزیكانەدا بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی، پەرلەمان كۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ و راسپاردەی پێویست بۆ رێگری لە داگیرکردنی زەوییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەكات.

دڵخوازەكانتان