ژنە پەرلەمانتارێکی یەکێتیی ئەوروپا لە نێو پەرلەماندا قژی خۆی دەبڕێت و بە زمانی کوردی درووشمی: “ژن، ژیان، ئازادی” دەڵێتەوە

ژنە پەرلەمانتارێکی یەکێتیی ئەوروپا لە نێو پەرلەماندا قژی خۆی دەبڕێت و بە زمانی کوردی درووشمی: “ژن، ژیان، ئازادی” دەڵێتەوە.

عەبیر سەهلانی، سوێدی بە بنچینە عێراقی لەبەردەم ئەندامانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا پاڵپشتیی خۆی بۆ خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی و قژی خۆی بڕی و بە زمانی کوردی درووشمی “ژن ژیان ئازادی”ی گوتووە.

سەهلانی گوتی، “سێ هەفتەیە بوێریی ژنانی ئێران بەردەوامە؛ ژنانی فارس، ئازەری و کورد باجێکی قورس لە پێناوی ئازادیدا بە ژیانیان دەدەن؛ وادیارە لای ئێوە بەو جۆرە نییە”.

سەهلا رووی لە جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا کرد، کە ئێستا رۆڵی نێوەندگێڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەبینێت بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی و گوتی: “بەڕێز بۆرێل کە لە کۆبوونەوە گشتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە پشتی ژنانی ئێراندا نەوەستان؛ دەرکردنی راگەیێندراو بەسە؟ لە ژێر لێوەوە قسەکردن بەسە؟”

سەهلا زیاتر گوتی: “کاتی قسەکردنە بە دەنگێکی دلێر، کاتی کردارە؛ دەستەکانی رژێمی مەلاکان لە ئێران بە خوێن سووربوون؛ نە مێژوو، نە خودا لێتان خۆش نابێت بەهۆی ئەو تاوانکارییەی دژی مرۆڤایەتی دەیکەن، دژی هاووڵاتییەکانی خۆتان”.

دڵخوازەكانتان