هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران نووسه‌ر و شاعیرێكی خه‌ڵكی مه‌ریوانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد
ئارام فه‌تحی نووسه‌ر و شاعیری خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 17-6-2021 هێزه ئه‌منییه‌كانی مه‌ریوان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئارام فه‌تحی، شاعیر، نووسه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نی ناسراوی ئه‌و شاره و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له بنه‌ماڵه‌ی فه‌تحی، هێزه ئه‌منییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه به‌ڵگه‌ی دادوه‌رییان پێیه به‌ڵام به بێ نیشاندانی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ئارام فه‌تحییان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
ئه‌م سه‌رچاوه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بێت ڕایگه‌یاندووه دوای ئه‌وه‌ی ئارام فه‌تحی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه هێزه ئه‌منییه‌كان ماڵی ناوبراویان پشكنیوه و ده‌ستیان به سه‌ر كه‌ل و په‌لی تایبه‌تی ناوبراویان مۆبایل، كۆمپیۆته‌ردا گرتووه.
تا ئێستا هۆكاره‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م شاعیره دیارنییه، به‌ڵام ئارام فه‌تحی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.