لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی دەربەندیخان – سلێمانی پێنج هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن، پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن لە نزیك حەسەنە گەورە، رووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەك رایگه‌یاند: “ئەو کەسانەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە پێشمەرگەی لیوای پێنج بوون لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە تووشی رووداوی هاتووچۆن بوونە”.

موقەدەم جاسم بەڕێوەبەری ھاتووچۆی دەربەندیخان بە رادیۆی هاتووچۆی سلێمانی راگەیاندووە، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کراون و بارھەڵگرێکدا روویداوە، لە ئەنجامدا پێنج سەرنشین گیانیان لە دەستداوە و سەرجەمیان پێشمەرگە بوون.

دڵخوازەكانتان