فوئاد حوسێن: ئێران و توركیا ده‌یانه‌وێت کێشەکان لەناوخۆی وڵاتەکانیان بگوازنەوە بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، حزب و رێكخراوه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ئێران و توركیا پرسێكی تایبه‌ت به‌و دوو وڵاته‌ن، به‌ڵام ئه‌و دوو وڵاته ده‌یانه‌وێت كێشهكانان لەناوخۆی وڵاتەکانیان بگوازنەوە بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان
رۆژی چوارشه‌ممه 28ـی ئه‌یلوولی 2022، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له میانه‌ی پانێڵێكدا له دیداری ئه‌لرافیده‌ین له شاری به‌غدا كه كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی ده‌كات، ئاماژه‌ی به چالاكی حزب و رێكخراوه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی توركیا و ئێران كرد و رایگه‌یاند، ئێران و توركیا حزب و رێكخراوه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان وه‌ك پاساوێك بۆ بۆردومانكردنی خاكی كوردستان به‌كارده‌هێنن و گوتی: حزب و رێكخراوه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ئێران و توركیا پرسێكی تایبه‌ت به‌و دوو وڵاته‌ن، به‌ڵام ئه‌و دوو ولاته ده‌یانه‌وێت کێشەکان لەناوخۆی وڵاتەکانیان بگوازنەوە بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند، په‌كه‌كه رێكخراوێكی توركییه و له ساڵی 1991ـه‌وه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی چه‌كداری بوونی هه‌یه و بووه‌ته كێشه بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدا حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش له ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه له عێراق بوونی هه‌بووه، به‌ڵام بۆردومانه‌كانی ئێران و توركیا ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت كێشه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێمه په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا هه‌یه و قه‌باره‌ی بازرگانی ساڵانه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته به ملیاره‌ها دۆلاره، زۆرترین قازانجی ئه‌و بازرگانییه‌ش بۆ ئێران و توركیایه. سه‌باره‌ت به پرسی پاراستنی سنوور، گوتی: ئه‌مه به‌رپرسیارێتییه‌كی هاوبه‌شه له نێوان عێراق و ئێران له‌لایه‌ك و عێراق و توركیا له لایه‌كی دیكه‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته ره‌وایه‌تی به‌خۆیان بده‌ن بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی ناوخۆی وڵاته‌كانیان له‌شكركێشی بكه‌نه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و كرده‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن، ئایا ئه‌وان رازی ده‌بن عێراقیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بچێته ناو خاكی وڵاته‌كانیان؟ لێره‌دا پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه، ئایا له جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێگه به‌و كرده سه‌ربازیانه‌ی ئێران و توركیا ده‌درێت، بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێره؟
فوئاد حوسێن له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند: كاتێك هه‌ولێر مووشه‌كبارانكرا، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكهێنرا و ده‌ركه‌وت كه ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته ئامانج، شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی سڤیل بوو، له‌كاتێكدا ئێران بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه بنكه‌یه‌كی موسادی كردووه‌ته ئامانج.
لە کۆتاییدا فوئاد حوسێن جەختیکردەوە كه ئه‌وان هه‌رگیز رێگه ناده‌ن خاكی عێراق بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێندرێت.