مه‌سرور بارزانی: پڕۆژه‌كانی زاخۆ ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27 ى 9 ى 2022، به‌ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دانرا.
مه‌سرور بارزانی گوتارێكی له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا له‌كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌كه‌دا، پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: پیرۆزبایی ساڵڕۆژی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆتان لێده‌كه‌م، هیوادارم به‌رپرسانی زاخۆ به‌رده‌وام بن له‌خزمه‌تكردن.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ساڵێكی رابردوودا پڕۆژه‌ی جۆراو جۆری خزمه‌تگوزاری له‌زاخۆ ئه‌نجامدراون، حكوومه‌ت ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه‌ی بۆ ناوچه‌كه هه‌یه.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی، ده‌ڤه‌ری زاخۆ گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌م ده‌ڤه‌ره قوربانییه‌كی زۆری بۆ پاراستنی كوردستان داوه، خه‌ڵكێكی زۆری زاخۆ خاوه‌ن شه‌هیده، ئه‌وه‌ی له‌توانماندا بێت بۆ پێشخستنی زاخۆ ده‌یكه‌ین.
مه‌سرور بارزانی، له‌به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: پڕۆژه‌كانی زاخۆ ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، له‌پلانی حكوومه‌تدایه به‌نداوێكیش له‌سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دروست بكه‌ین.
مه‌سرور بارزانی هه‌ر له‌گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: هیوادارین وڵاتانی دراوسێ ڕێز له‌خاك و خه‌ڵكی كوردستان بگرن.