وەزارەتی ئەوقاف ڕۆژی دانانی پرسەی کەم کردەوە
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر ڕایگەیاند، بۆ لە مەودوا پرسە یەك ڕۆژە و نابێت هۆڵی پرسە بۆ دوو ڕۆژ بدرێتە هیچ خاوەن پرسەیەك.
چوارشەممە، 15>ی کانوونی دووەمی 2025، نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر، ڕاگەیاند، جەخت لە ڕێنوێنیی نوێی ئەوقاف دەكەینەوە، كە پرسە یەك ڕۆژە و نابێت هۆڵی پرسە بۆ دوو ڕۆژ بدرێتە هیچ خاوەن پرسەیەك.
بەڕێوەبەری ئەوقاف دەڵێت: “دەبێت مامۆستای مزگەوت و فەرمانبەرانی مزگەوت و خاوەن پرسەش پابەندیی ڕێنوێنییەكانی ئەوقاف بن، لای خۆمانە وە چاودێری هەموو ئەو هۆڵانە دەکەین کە پرسەیان تێیدا دەکرێت، ئەگەر بێتو هەر لایەنێک پابەند نەبێت ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە و خاوەن پرسەش لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.”
بەپێی بڕیارێك ڕۆژەكانی پرسە كەم كرایەوە بۆ یەك ڕۆژ و هۆڵەكانی مزگەوت بۆ پرسە تەرخان كران، بڕیاریش دەرچوو ئەو مزگەوتانەی هۆڵیان نییە، بەپێی پێویست بۆیان دروست بكرێت.
پێشتر لە هەرێمی كوردستان پرسە سێ ڕۆژ بوو، دواتر لەسەر داوای هاووڵاتییان كرایە دوو ڕۆژ، دوای كۆرۆنا 300 مامۆستای ئاینی داوایان كرد پرسە بکرێتە یەك ڕۆژ و كەم بكرێتەوە