پاسپۆرتی سلێمانی ڕینمای لە بارەی دەرهێنانی پاسپۆرتەوە بڵاودەكاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ تەمەنی سەرو 18 ساڵ، تەنها پێویستی کارتی نیشتمانی و سەرەی پاسپۆرتەکەی (حجزی ئەلیکترۆنی) و کارتی بانکیە و بۆ تازەكردنەوەش ئەو پێداویستییانەو پاسپۆرتەكە كۆنەكە پێویست، دەشڵێت، “بۆ تەمەنی خوار 18 ساڵانیش کارتی نیشتمانی خۆی و باوكی، سەرەی پاسپۆرتەکەی (حجزی ئەلیکترۆنی) و کارتی بانکی پێویستە”.
بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ تەمەنی سەرو 18 ساڵان، تەنها پێویستی بە کارتی نیشتمانی، سەرەی پاسپۆرتەکەی (حجزی ئەلیکترۆنی) و کارتی بانکیە ئەگەر یەکەمجاری بو پاسپۆرت دەربکات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ تازەكردنەوەی پاسپۆرتی ئەوانەی تەمەنیان سەرو 18 ساڵانە، مامەڵەکەی پێویستی بە پاسپۆرتە کۆنەکەشە لەگەڵ کارتی نیشتمانی، سەرەی پاسپۆرتەکەی (حجزی ئەلیکترۆنی) و کارتی بانکی.
بۆ خوار 18 ساڵ کارتی نیشتیمانی باوکی پێویستە
لەبارەی هاوڵاتیانی خوار 18 ساڵانیشەوە دەڵێت، “ئەگەر هاوڵاتی یەکە خوار 18 ساڵانە بو، پێویستە کارتی نیشتیمانی خۆی و باوکیشی کە (وەلی ئەمری)یەتی لەگەڵ خۆی بهێنێت، هەروەها سەرەی پاسپۆرت (حجزی ئەلەکترۆنی) و کارتی بانکیش پێویستە.