رژێمی ئێران بۆ سێیەم ڕۆژە لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە

تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سێیەم ڕۆژە بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی 09ـی 2022 جارێکی دیکە سنووری سیدەکانیان تۆپباران کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەچڕی دەستیان بە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ، کوێستانی بەربزین لە سنووری سیدەکان کردووە.

تۆپبارانەکە زەرەر و زیانێکی زۆری بە ڕەوەند، جوتیار، شوان و خاوەن مەڕوماڵاتەکانی ناوچەکە گەیاندووە، ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە و بووەتە هۆی چۆڵکردنی بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە 

دڵخوازەكانتان